زۆرترین بارانی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە چوارتا بووە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم برى باران بارین لە وێستگە جیاجیاکانى هەرێم لە کاتژمێر9ی بەیانى دوێنێ تاکو کاتژمێر9ى بەیانى ئەمرۆ بەروارى 14-01-2022 ی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بەڕێوەبەرایەتیەکە بڵآوی کردووەتەوە زۆرترین باران لە چوارتای سەر بە سلێمانی باریوە کە 97ملیم بووە و دوای ئەویش لە قەرەداغ بووە کە 70 ملیم بووە دواتریش لە بەرزنجە کە 61 ملیم بووە و دواتریش لە پێنجوێن بووە کە 58.4 ملیم بووە.
بە گوێرەی ئامارەکە لەو ماوەیەدا لە سەنتەری هەولێر 0.1 ملیم باران باری وە و زۆرترین باران لەو پارێزگایەدا لە مێرگەسور باریوە کە 31.4 ملیم بووە، لە دهۆکیش زۆرترین باران لە کانی ماسی بووە کە 38 ملیم بووە لە سەنتەری دهۆکیش 1.7 ملیم بووە.
بە گوێرەی ئەو خشتەیە لە کەرکوکو لە مەیدان زۆرترین باران باریوە کە 7 ملیم بووە ولە سەنتەری شارەکە 3.5 ملیم باران باریوە.



