پێشبینیەکان بۆ بارانبارینی ئەمڕۆ و سبەینێ

لڤین:
بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەریمی کوردستان بڵاوکردەوە سبەینێش بارانبارین بە پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دوای نیوەڕۆ نمەباران دەبارێت و سبەینێش لەو شارەلە دوای نیوەڕۆدا کەش تاڕادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە.
پێشبینی ئەوەشی کردووە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بارانبراین بەردەوام دەبێت و سبەینێش لە دوای نیوەڕۆدا کەشەکە سەقامگیر ببێت.
لە کەرکوک باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام بێت و سبەینێش بە هەمانشێوەی شارەکانی دیکە دۆخەکە سەقامگیر دەبێتەوە.