دوو کۆچبەری کورد لە ئاوەکانی یۆنان خنکان

لڤین:

دوو کۆچبەری کورد کە هاوسەری یەکترن لەکاتی ڕۆشتن بۆ ئەوروپا و لە یەکێک لە ڕووبارەکانی دوورگەی سیریسی یۆنان خنکان.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە تەرمی ژن و مێردێکی گەنجی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی جەلیل ڕەوانگەرد تەمەن ٣٤ ساڵ و سومەیە جامخانە تەمەن ٢٨ ساڵ که لەکاتی ڕۆشتن بۆ ئەورووپا  و لە یەکێک لە ئاوەکانی دوورگەی سیریسی یۆنان خنکابوون، دۆزرانەوە.

عەبدوڵا جامخانە برای سومەیە کە لە سەفەرەکەدا لەگەڵیاندا بووە ” کاتژمێر ٩ی شەوی ڕابردوو کاتێک کە ویستمان لە شاری سالۆنیک بەرەو ئاتن بڕۆین، لەکاتی پەڕینەوە لە ڕووبارێک بە هۆی نائاشنا بوون بە جوغرافیای ناوچەکە و هەروەها تاریکی شەو، خۆشکەکەم توانای ڕۆشتنی نەماوە و ئاوی ڕووبارەکە لەگەڵ خۆی بردوویەتی. زاواکەشمان بەشوێنیدا ڕۆشتووە و هەردوویان گیانیان لە دەستداوە”.

دەشڵێت، تەرمی جەلیل چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکە دۆزراوەتەوە و تەرمی خۆشکەکەم ڕۆژی پێنجشەممە دۆزراوەتەوە. عەبدوڵا ئێستا لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیس لە نزیک شاری سالۆنیک دەستبەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button