ڕۆژنامەنوسێک بە زیندانی هەتا هەتایی سزادرا

دادگایەکی تورکیا سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر ڕۆژنامەنووسێکی کورد سەپاند، سزاکەشی بە هۆی پێکدادانێک بووە لەناو ئامەددا کە ئەو ڕوماڵی کردووە.
دوێنێ لە ئامەدی باکووری کوردستان، دانیشتنی دادگا لەسەر کەیسی ڕۆژنامەنووس ڕۆژهات دۆغروو بەڕێوەچوو، کە هەشت ساڵ لەمەوبەر لە خۆپیشاندانێکدا بریندارببوو.
لە کاتی پێکدادنێک لە مانگى ١٠ ى ساڵى ٢٠١٤ لە ئامەد بە فیشەک برینداربووە، دواتر دەستگیرکرا و پاش نزیکەی هەشت ساڵ مانەوەى لە زیندان، بە تۆمەتى “هەوڵی کوشتنی بەمەبەست” و “بانگەشە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستى” سزاى هەتاهەتاىی بەسەردا سەپاند.
ڕەسول تەیمور، پارێزەری ئەو ڕۆژنامەنوسە ڕایگەیاندووە، پاش سێ ساڵ لە دوای پێکدادانەکە، یەکەم سکاڵا لە دژی بریگرتەکەم تۆمارکرا.
پارێزەری ڕۆژنامەنووسەکە دەشڵێت، کە ئەوان داوای تێهەڵچوونەوەی دادگاییکردنەکەیان کردووە، بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو ڕۆژنامەنوسە بۆ ماوەیەک هەواڵو زانیاری بۆ کەڵێکی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی گواستووەتەوە.