ھۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی کاندید بکات

لڤین: 
بە هۆی ئەوەی لە سای ٢٠١٦ لەسەر گەندەڵی لە پەرلەمان پتمانەی لێسەندراوەتەوە هۆشیار زێباری ناتوانێت بۆ سەرۆک کۆماری خۆی کاندید بکات. 
دکتۆر ئیسماعیل نامیق، مامۆستای زانکۆ و شارەزای یاسا ڕایگەیاند: لەبڕگەی سێیەمی ماددەی ٦٨ دەستوری عێراقیدا ھاتووە: کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار پێویستە خاوەن ناوبانگێکی باش بێت، ھەروەھا گەواھی بۆ بدرێت کە دەستپاکە و ئاکاری رێکە و دادپەروەرە و دڵسۆزی نیشتمانە”.
ئە و دەشڵێت: لەبرگەی چوارەمی ھەمان ماددەدا ھاتووە، بەتاوانێکی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت، ھۆشیار زێباری ئەو کاتەی وەزیری دارایی بوو لەسەر دەست پیسیی و گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات متمانەی لێسەندرایەوە.
ئەو مامۆستایەیە زانکۆ کە پێشتر لە نێو بزوتنەوەی گۆڕان کاری کردووە دەشڵێت: پشت بەست بە رێکارەکانی پرساندن و متمانە لێسەندنەوەی، دروستە بوترێت؛ نە ناوبانگی باشە، نە دەستپاکە، نە ئاکاری رێکە، نە دادپەروەرە. ئایا دڵسۆزی نیشتمانە؟ ئەو یەکێک بوو لەرێبەرانی ریفراندۆم، بەئاشکرا داوای پارچە پارچەکردنی عێراقی ئەکرد، کەواتە یان ریفراندۆمەکە فشە بووە، یان ئێستا راست ناکات کەئەڵێت دڵسۆزی عێراقم!.
ئیسماعلیل نامیق دەشڵێت: سەبارەت بەبڕگەی چوارەم، راستە ئەو حوکم نەدراوە، بەڵام ھۆکاری حوکم نەدانی ھاوکێشە سیاسیەکانی عێراقە، ئەگەر لەوڵاتی یاسادا بوینایە، دەبوو کاک ھوشیار و زۆربەی بەرپرسەکانی دیکە لەبەر شاشەکانی کونجی زیندان، سەیری دانیشتنەکانی پەرلەمانیان بکردبا.
ھۆشیار زێباری ئەو کاتەی وەزیری دارایی بوو لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ بە دەنگی ١٥٨ پەرلەمانتار لەسەر گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات متمانەی لێوەرگیرایەوە.
زێباری ئەو هەنگاوەی بە سیاسی وەسفکرد لە دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکرد، دادگاش لە ٢٠ کانونی یەکەمی هەمان ساڵ دادگا وەڵامی تانەکەی زێباری دایەوە بە دەنگی ٦ دادوەر بەرامبەر ٣ دادوەر داواکەی دۆڕاند.
دادگای فیدڕالی لە روونکردنەوەیەک وتی وەرگرتنەوەی متمانەکە پێچەوانەی دەستوور نییە، ئەو بەڵگانەی پێشکەشی کردووە تەواو نین.
بە گوێرەی شیکردنەوەکان ئەو کاندیدانەی ڕکابەری دەکەن ئەگەر زێباری بشبێتە سەرۆک کۆمار دەتوانن لە دادگای دەستوری تانە لە هەڵبژاردنەکەی بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button