هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە و دەوامی خوێندنگا ڕاگیرا

لڤین:
ئەمڕۆ جارێكی تر بەهۆی بارانی بەخوڕ، لافاو لەهەندێك لە گەڕەكەكانی هەولێر دروستبوو، لەوبارەیەوە هاتووچۆی شارەكە ئاگادارییەكی بۆ شۆفێران بڵاوكردووەتەوەو تیایدا داوایكردووە: لەهەندێك لەشەقامەكانی شار ودەوروبەری لافاو دروست بووە بۆیە تكایە هەوڵبدەن لەو شوێنانەی ئاو زۆر كۆبۆتەوە خۆتان بپارێزن وڕێگای بەدیل بدۆزنەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ بەڕێوەوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند “بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان بڕیارماندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکانمان جگە لە حەوزی سۆران ئەنجام نەدرێن”.