مەترسی لافاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دروست بووە

لڤین:
بەهۆی بارانی بەخوڕ لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر لافاو دروست بووە و مەترسی زیان لێکەوتنی لە چەند ناوچەیەک هەیە.
لە بەیانی ئەمڕۆوە لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاوێکی زۆر لە کۆڵانەکانی گەڕەکەکانی تەیراوە، شۆڕش، نووسەران، گوڵان، عەنکاوە، بەحرکە، هەولێری نوێ، سێبەردان، شەقامی ٦٠ مەتری و ١٠٠ مەتری کۆبووەتەوە و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ درووست بووە.
پێشتر دوو جار لافاو لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر ڕوویدا و بە هۆیەوە زیانێکی زۆر بە خەڵکی ئەو ناوچانە کەوت و تا ئێستاش زیان لێکەوتوانی بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکان قەرەبوو نەکراونەتەوە، بەڵام دوینێ وتەبیژی حکومەت وتی زیانلێکەوتوان قەرەبوو کراونەتەوە.