هاوڵاتیەک لە کەرکوک لەلایەن خەسویەوە دەکوژرێت

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ئاشكرایده‌كات، لە گەڕەکی ڕاپەڕین بەهۆی کێشەی خێزانییەوە هاوڵاتیەک لەلایەن خەسویەوە بەسێ فیشەکی دەماچە کوژراوە.

بەڕێوەبەراتی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند لە گەڕەكی ڕاپەڕینی كەركوكکەسێک کوژراوە و دوای لێکۆڵینەوە لەکوژرانی هاوڵاتییەکە، دەرکەوت دایکی ژنی تاوانلێکراوەکە، واتە خەسوی، بەسێ فیشەک کوشتویەتی.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، ئەنجامدەری تاوانەکە دەستگیرکراوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی لەتاوانەکەدا بەکارهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button