حاکم شێخ لەتیف وەڵامی ئەنجومەنی دادوەری دەداتەوە و چەندین بەڵگە دەخاتەڕوو  

لڤین:

حاکم شێخ لەتیف وەڵامی ئەنجومەنی دادوەری دەداتەوە و چەندین بەڵگە لە بارەی پێشێلکاریی لە پرۆسەی دادگاییکردنی سزادراوانی بادینان دەخاتەڕوو، لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دەپرسێت کاتێک مەسرور بارزانی لە بری داداگا بە سزادراوانی وت تیرۆرست بۆ نە هاتنە دەنگ و نەتان وت ئەوە دەستێوەردانی کاروباری دادگایە و قبوڵی ناکەین؟ دەشڵێت: ھەرێم رۆژبەرۆژ ناوبانگی لەدەرەوە بەرەو نەمان دەچێت.

حاکم شێخ لەتیف، کە ماوەی ٢٠ ساڵ، وەکو دادوەر لە دادگاکانی هەرێم کاریکردووە و ئەندامی خولی پێشوتری پەرلەمانی عێراقم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک، بابەتێکی بە ناونیشانی “چەند وەڵام و روونکردنەوەیەک سەبارەت بە کەیسی حوکمدراوانی بەناھەقی بادینان”، بڵاوکردووەتەوە و تێیدا بەوردی وەڵامی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، دەداتەوە.

پێشترو لە ١٧ی ئەم مانگە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا وەڵامی ڕەخنەکانی ڕای گشتی دایەوە سەبارەت بە بڕیاردانی شەش ساڵ زیندانی کردن بۆ چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی بادینان و ڕایگەیاند “پڕۆسەی دادگایی کردنەکە بەشێوازێکی شەفافانە بەڕێوەچووە”.

لە بەشێکی نووسینەکەیدا حاکم شێخ لەتیف، سەبارەت بەسزادراوەکانی بادینان و پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگای هەولێردا دەڵێت: بەهۆی بڕیاری هەڵەوە هەرێم رۆژبەرۆژ ناوبانگی لەدەرەوە بەرەو نەمان دەچێت، بۆیە ئەوە کافی نیە ئەم نادادیە و ئەم ھەڵە زەقە راست بکەنەوە، بەڵکو دەبێ ئەوەی تێکیان داوە چاکی بکەنەوە، ئینجا دەتوانن رەخنە لە بڕیارە نادادپەروەرەکانی دادگا بگرن.

سەبارەت بە فشاردرووستکردن لە لایەن ڕای گشتییەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە حاکم شێخ لەتیف، دەڵێت: “فشار لەسەر ھەرسێ دەسەڵاتەکە لەلایەن رای گشتی و رێکخراوەکان و گروپەکانی فشار زۆر ئاساییە ئەوە دەست تێ وەردان نیە، بەڵکو دەست تێ وەردان لەلایەن دەسەڵاتداران و بڕیار بەدەستانەوەیە جا حکومی بن یان حیزبی یان خودی بەرپرسانی  دەسەڵاتی دادوەریەوە بێت”.

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا روو لە ئەنجومەنی دادوەری حاکم شێخ لە تیف دەڵێت “ئەی باشە کە هەفتەیەک پێش دادگاییەکە سەرۆکی حکومەت خۆی خستە جێگای دادگا و بڕیاریشیدا کە ئەوانە تیرۆریستن بۆچی ئەنجومەنی دادوەری نەھاتە دەنگ بڵێ ئەوە دەستێوەردانی کاروباری دادگایە و قبوڵی ناکەین؟”.

لە درێژەی نوسینەکەشدا حاکم شێخ لەتیف چەندین بەڵگە لە بارەی پێشێلکاریی لە پرۆسەی دادگاییکردنی سزادراوانی بادینان دەخاتەڕوو.

دەقی نوسینەکەی حاکم شێخ لەتیف:

چەند وەڵام و روونکردنەوەیەک سەبارەت بە کەیسی حوکمدراوانی بەناھەقی بادینان

یەکەم/ سەرەتا کارێکی باشە کە سەرۆکی ھەرێم و جێگری سەرۆکی حوکمەت درکیان بەنادادی حوکمەکە کردوە و ھاتونەتە سەرخەت، بەڵام ئەوە ئەو راستیە ناشارێتەوە کە ھەردوکیان ئەندازیاری تێک دانی دادگاو دادوەرین بەبەڵگەوە، ئێمە زۆرمان وت و وتەوە سودی نەبو گوێتان نەگرتو ھەر بەردەوام بوون لە بەحیزبی کردنی دادگا، پێم سەیرە ئێستاخۆتان داوای ئەوەیان لێ دەکەن شکۆو سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن .

بەداخەوە کار گەشتۆتە ئەوەی کە نەک ھەر ھاوڵاتیان متمانەیان بەدادگاو دادوەری نەمێنێ بەلکو نوێنەری ولاتان و نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوەکامی مافی مرۆڤیش متمانەیان نەماوە، لە دیدارێکدا دیندار زێباری  بە حیسابی خۆی بەرگری لە حوکمی دادگا دەکرد، بەلام دانی بەراستیەکی تاڵدا دانا كە وتی لە ئێستادا متمانەمان لای نوێنەری وڵاتان و رێکخراوەکان زۆر لاواز بوە داوای زانیاریمان لێ دەکەن لەسەر بابەتێک بە راپۆرتی ورد وەڵامیان دەدەینەوە، کەچی دوای ماوەیەکی کورت داوای راپۆرت دەکەنەوە لێمان لەسەر ھەمان بابەت، ھەر بۆیە ھەرێم رۆژبەرۆژ ناوبانگی لەدەرەوە بەرەو نەمان دەچێت، بۆیە ئەوە کافی نیە ئەم نادادیە و ئەم ھەڵە زەقە راست بکەنەوە، بەڵکو دەبێ ئەوەی تێکیان داوە چاکی بکەنەوە، ئینجا دەتوانن رەخنە لە بریارە نادادپەروەرەکانی دادگا بگرن

دوەم/ بۆ ئەنجومەنی دادوەری کە دەڵێن کەیسەکە بەیاسایی رۆیشتوە و نابێ رەخنە بگیرێ و فشار بکرێ دەڵێین:

١- سەبارەت بەفشار کردن لە سیستەمە دیموکراتیەکان لەسەر دادگاش جائیزە وەک چۆن لەسەر دەسەڵاتەکانی تر جائیزە،

فشار لەسەر ھەرسێ دەسەڵاتەکە لەلایەن رای گشتی و رێکخراوەکان و گروپەکانی فشار زۆر ئاساییە ئەوە دەست تێ وەردان نیە،

دەست تێ وەردان لەلایەن دەسەلاتداران و بریاربەدەستانەوەیە جا حکومی بن یان حیزبی یان خودی بەرپرسانی  دەسەڵاتی دادوەریەوە بێت.

بەڵام فشار لەلایەن خەڵک و رای گشتی بۆ سەربەخۆ کردنی دەسەڵاتی دادوەری بێت بەگشتی یان بۆ کەیسێکی ئاسایی بەتایبەت ئەو کەیسانەی دەبنە کەیسی رای گشتی ئاساییە بەتایبەت کە بزانرێ نادادی و زوڵم کراوە خەڵک و رای گشتی فشار دەکەن کە ئەگەر نادادیەک ھەیە راست بکرێتەوە، رێک وەک ئەم کەیسە.

دواجار دادگا یان بەپیر فشارەکەوە دێت بەتایبەتی ئەگەر زانی نادادی ھەیە و ویستی راستی بکاتەوە، یان سور دەبێ لەسەر بڕیاری دادگای ژێرەوە.

لەھەردوو حاڵ ئەوە دەستێوەردان نیە، فشارە فشار جائیزە چونکە خەڵک بڕیار بەدەست نیە یان دەست وەرناداتە کاری دادگا

ئەی باشە کە هەفتەیەک پێش دادگاییەکە سەرۆکی حکومەت خۆی خستە جێگای دادگا و بڕیاریشیدا کە ئەوانە تیرۆریستن بۆچی ئەنجومەنی دادوەری نەھاتە دەنگ بڵێ ئەوە دەستێوەردانی کاروباری دادگایە و قبوڵی ناکەین؟

٢- سەبارەت بەوەی دەڵێن دادبینیەکە یاسایی و شەفاف بووە من تەنھا ئەم خاڵانەی خوارەوە بەنمونە دەھێنمەوە لەسەر پێشێلکارییەکان لەھەردوو قۆناغی لێکۆڵینەوە و دادبینی.

ا- بەگوێرەی ھەمواری یاسای دادبینی سزایی ساڵی ٢٠٠٣ ی پەرلەمانی کوردستان، ماددەی ١٢٣، ئەگەر تۆمەتبار پارێزەری ئەسڵی خۆی ھەبێ و رێگەی پێنەدرێ ھەر وتەیەک لە تۆمەتبار وەربگیرێ لەروی یاساییەوە پوچەڵە و دەبێ دادگای بابەت «’موضوع» ئەو ئیفادەیە وەک بەڵگە وەرنەگرێ و پشت گوێی بخات، ئەوە یاسای پەرلەمانی کوردستانە، دەبێ دادگاکان پابەند بن پێوەی پێشیلکردنی ئەو دەقە ناو دەنێن چی؟

ب- وەرگرتنی وتەی نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش لەکوێی یاسادا ھەیە، ئەنجومەنی ئاسایش دەزگایەکی لێکۆڵینەوەیە لە جیاتی پۆلیس بۆ ئەو تاوانانەی کە بەگوێرەی یاساکەی خۆیان دەچنە دەسەڵاتی ئاسایش ئیتر ئەو خەسم نیە تا وتەی وەربگیرێ، خەسم و نوێنەری مافی گشتی لە ھەموو دەعوایەکی جەزائیدا تەنھا داواکاری گشتیە، جا ئەگەر وابێ دەبێ دادگا لەھەموو کەیسەکانی پۆلیسیش وتەی نوێنەری پۆلیس وەربگرێ، لەسەردەمی بەعسیش ھەرگیز شتی وانەبوە نە دادگای ئاسایی نەدادگای تەنانەت سەورەش وتەی نوێنەری ئەمنی عامە وەربگرێ، ئاخر نابێ خۆی دەزگای لێکۆڵینەوەبێ و خەسمیش (ڕکابەریش) بـێ.

ج— لەکوێی یاسادا ھەیە رێگا بەکەسوکاری تۆمەتبار نەدەی تۆمەتبار ببینێ، ھەموو یاسا و جاڕنامەکانی مافی مرۆڤ جەختی لێ دەکەنەوە، لەیاساکانی ھەرێمیش تەنھا بۆ ماوەیەکی کەم تا لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران تەواو دەبێ دەشێ لێکۆڵینەوە بۆ لایەنەکانی دەعو نھێنی بێ و لەو ماوە کەمە ئاساییە رێگایان پێ نەدرێ، بەڵام چوار پێنج مانگ رێگایان پێ نەدرێ پێم ناڵێن لە غەیری رژێمی بەعس و ھاوشێوەکانی لە کام رژێمانەدا ھەبووە، سەیرە دەشڵێن بۆچی ناوبانگی ھەرێم رۆژ بەرۆژ بەرەو لاوازی دەچێت؟

د- دەڵێن بۆیە سەرۆکی دادگا گۆڕاوە، چونکە سەرۆکی ئەسڵی دادگاکە نەخۆشەو لە چارەسەرە، ئامننا بیلا، باوەڕ بەوەدەکەین وھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین، بەڵام ئەی ئەم پەلەپەلە بەچی لێکدەدەنەوە لەکەیسێک کە خۆتان دەڵێن تیرۆرە؟ کام کەیس ئەوەندە پەلەی تیاکراوە؟ لەوانەیە بڵێن لەبەر ئەوەی راگیراون بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەڵام ئەوە لەحاڵێکدا ئەگەر ھەموو دادبینیەکە ھەقی خۆی پێبدرێ و داواکاری راست و رەوای لاینەکانی کەیسەکە بەتایبەتی پشت گوێ نەخرێ، نەک ھەر ھەڵپڕوکاندن بێ، بۆ نمونە یەکێک لەتۆمارە دەنگییەکان شیروان شیروانی دەڵێ ھی من نیە، دادگا دەڵێ دەینێرین بۆ خەبیر، کەچی ھەر ھەمان جەلسە کۆتایی بە دادگایەکە ھێنراو بڕیاری تێدا دەرکرا، ئەی عەدالەت ئەوە نەبوو جەخت لەم ئیدیعایەی تۆمەتبار بکرێتەوە لەروانگەی رەخساندنی مافی بەرگری لەخۆکردنی پیرۆز؟

دیارە نمونەی تریش ھەن بەڵام لێرەدا تەنھا ئیکتیفا بەوەندە دەکەم.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button