وەزیری تەندروستی: شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە هەریمی کوردستان دەستیپێکردووە

لڤین:
وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردووە.
سامان بەرزنجی،لە پەیامێکی کورتی ڤیدیۆیدا هۆشداریدا لە دەستپێکردنی سەپۆلی چوارەمی کۆرانا لە هەرێمی وکردستان و دەڵێت: سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردووە.
وەزیری تەندروستی دەشڵێت: پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.