دانە غاز: بەرهەمهێنانی غازمان لە هەرێمی کوردستان 50% زیادکردووە

لڤین:

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕایگەیاند، بڕی بەرھەمھێنانی غازیان لە ھەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 50% زیادکردووە و ئامانجیان هەیە زیاتریش بەرزی بکەنەوە.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی ھیلال بڕی بەرھەمھێنانی غازی سروشتییان لە ھەرێمی کوردستان گەیاندووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بەجۆرێک لە کۆتاییەکانی ساڵی 2021، ڕۆژانە 452 ملیۆن پێ سێجار گازیان بەرھەمھێناوە، ئەوەش 50% زیاترە بەراورد بە ساڵی 2018.

لەبارەی ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنانیان لە کێڵگەی نەوتی “کۆرمۆر” بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی پەرەپێدان دەگێڕێتەوە کە بووەتە ھۆی زیادبوونی ئاستی بەرھەمی کێڵگەکە بۆ 305 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵیش غاز دابین دەکەن، کە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان بەکاردێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button