عەتا سەراوی: ئەگەر پارتی بەردەوام بوو لە پلانگێڕی بێچەندوچون هەرێمی سلێمانی ڕابگەیەنن

لڤین:
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەگەر پارتی بەردەوام بوو، لەپلانگێڕیی بێ چەند و چون ھەرێمی سلێمانی ڕاگەیەنین، کەدەستور ڕێگاو میکانیزمی بۆ دیاریی کردوەو کار بکەین بۆ بەھەرێم کردنی کەرکوکیش.
عەتا سەراوی، لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند “لەدوایی ھەڵبژاردنی -١٠-١٠-٢٠٢١،ی پەرلەمانی عێراق و لەکۆیی ٢٢ ملیۆن دەنگدەر بەشداریی ٤ ملیۆن کەس بەبێ پێچ و پەنا شکستێکی گەورەیی ھەموو ھێزە عێراقیی و کوردستانیەکانیش بوو”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت: لە دوو سێ ھەفتەیی پێشوو کۆبونەوەکانی یەکێتی و پارتی و باس و خواسی یەکڕیزی کوردو زۆر قسەی زلل کە دەمێکە ئێمەومانان دەزانین پارتی چی ئەوێت و چ جۆرە ھاوپەیمانی و یەکڕیزییەک، یان پاشکۆیەتییەک پشکی تۆش ئەودیاریی بکات، نەک لەپۆستەکانی بەغداد، ئەندامانی وەفدەکانیشی دیاری بکردبا، دەرئەنجام بینیمان، لە چ بۆسەیەک بوون بۆمان.
ئەو دوو پێشنیاری بۆ حزبەکەی کردووە و دەڵێت: بەھیچ جۆرێ سازش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمارو پارێزگاریی کەرکوک نەکرێ، تەنھا کاندیدی پەسەندکراویی سەرکردایەتی و (م ،س)،بن بەپۆستێکی .وەزاریی بەغدادیشەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە ئەگەر پارتی “بەردەوام بوو، لەپلانگێڕیی بێ چەندو چون ھەرێمی سلێمانی ڕاگەیەنین، کەدەستور ڕێگاو میکانیزمی بۆ دیاریی کردوەو کار بکەین بۆ بەھەرێم کردنی کەرکوکیش، بەڵام چەمچەماڵ و کفریش بخەینەوە سەرکەرکوک، چەند بتوانین یان دەبێ حوکمڕانییەکی نمونەیی پێشکەش بکەین”.
عەتا سەراوی دەشڵێت: لەنێوان دوو بۆ چوار ساڵ ھەردوو ھەرێم یەکبگرینەوە و پێم وایە بەھێزی گەورەیی (کەرکوک – سلێمانی) دەتوانین ھەولێر و دھۆک ڕزگار بکەین لەپاوانخوازیی یەکگرتنەوەیەکی بنەڕەتی خەڵک و خاکی کوردستان
پێم وایە جگە لەم بەرنامە چاوەڕوانی ڕۆژێکی ڕون ناکرێ لەئایندەیی سیاسی ھەرێمی کوردستان.