هۆشیار زێباری لێدوانێکی دوێنێ خۆی لە بارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ڕەتدەکاتەوە

لڤین:
هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى ڕایگەیاند، ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە لەبارەى ئەوەى پارتى سازشى لەپۆستى سەرۆک کۆماری عێراق کردووە ناڕاستن.
ئەمشەو هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتی کوردستان لە لاپەرەی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند ”ئەوان وەک پارتی سازشیان لەسەر لەپۆستى سەرۆکک ۆماری عێراق نەکردووە و ئەو دەنگۆیانەی بڵاودەبێتەوە دوورە لە راستیەوە.”
باسیلەوەشکردووە “ئەو پۆستە سیادیی و گرنگە پێویستى بە ڕێکەوتنی لایەنە کوردییەکان هەیە، بۆیە ئەو راپۆرتانە دوورن لە راستى و من لێدوانى لەو شێوەیەم نەداوە”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ لە لێدوانێکیدا بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاند، بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار “نهخێر كاندیدمان نابێت و بۆ ئهو بابەتەش لهگهڵ لایهنهكان قسه دهكهین”.
بەڵآم دوای ئەو لێدوانەی دوینێ زێباری ئەمڕۆ مەسعود بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵآوکردەوە وتی: تەنها قسەی وتەبێژی پارتی تەعبیر لە ڕای حزبەکەی دەکات.