ڕونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە

لڤین:
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ پرسی سەرۆک کۆمار و حکومەتی نوێی عێراق تەنها لێدوان و ڕاگەیاندراوەکانی وتەبێژی ڕەسمی سیاسەتی ڕەسمیمانە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە مەکتەبی سیایس یەکێتی بڵاویکردووەتەوە “بۆ هەر پرسێکی ناوخۆیی و نیشتمانیی کە پەیوەندی بە سیاسەت و ئاڕاستەی یەکێتیەوە هەبێت و بەتایبەتی پرسی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئیتحادی لەعێراق، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە تەنها لێدوان و ڕاگەیاندراوە کانی وتەبێژی ڕەسمی گوزارشت لە سیاسەتی ڕەسمی و دروستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات”.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە ئێوارەی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی تەنها وتەی وتەبێژی فەرمی پارتی گوزارشت کە ڕای فەرمی پارتی دەکات.
ئەو ڕاگەیەندراوانەش دوای ئەوەهات کە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لە دوێنێوە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لێدوانی دژ بەیەکتری دەدەن.