47 دادوه‌ر و 12 ئه‌ندامی داواكاری گشتی سوێندیان خوارد

لڤین:
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 47 دادوه‌ر و 12 ئه‌ندامی داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ئه‌م دادوه‌رانه، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆ دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی (هه‌وڵیر- سلێمانی- دهۆك- كه‌ركوك-گه‌رمیان) دامه‌زراون.
له‌ناو دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتیدا (29) ژن هه‌یە كه (19)یان وه‌ك دادوه‌رو (10)یان وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتی له دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
ده‌ستبه‌كاربوونی دادوه‌رو داواكارانی گشتی دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه كه به پێی پێویستی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی دابه‌شكراون.
🔹 دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر: 12 دادوه‌ر
🔹 دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی: 17 دادوه‌ر
🔹 دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دهۆك: 9 دادوه‌ر
🔹 دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان: 9 دادوه‌ر
دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كه ژماره‌یان 12 ئه‌ندامه له‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت.