عەمار حەکیم لە دەباشانە

لڤین:

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی گەیشتە شاری سلێمانی و دوای پێشوازیکردنی لە فڕۆکەخانەی شاری سلێمانی، سەردانی مازاری مام جەلالی کرد و لە ئێستادا لە دەباشانە.

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە شاری سلێمانی و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەلایەن لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێکرا.

دواتر سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد و تاجە گوڵینەی لەسەر مەزارەکە دانا و لە دەفتەری بیرەوەری مەزارەکەدا یاداشتێکی نوسی و بڕیارە لە دەباشان لەگەڵ هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆببێتەوە.

پاشان بڕیارە لە شاری سلێمانی، عەمار حەكیم بەشداری لە مەراسیمی 18 ساڵەی یادی كوژرانی محەمەد باقڕ حەكیم بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button