مەسعود بارزانی: تەنها لێدوانی وتەبێژی فەرمیی تەعبیر لە سیاسەتی پارتی دەکات

لڤین:
مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا لە راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێ لێدوان و بۆچوون بڵاوكراونەتەوە كە زۆرجار وەك هەڵوێست و رای پارتی لێكدانەوەی بۆ كراوە، تەنها قسەی وتەبێژی فەرمی پارتی ڕای فەرمیە.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: بە گشت لایەك رادەگەیێنین كە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە، با وەك رای فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار نەكرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: تەنیا، لێدوانی وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تەعبیر لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.”