داوای ٣٧٠ ملیۆن دۆلار لە عەلی حەمەساڵح دەکرێت

لڤین:

عەلى حەمە ساڵح ڕایگەیاند، شاری زەیتونە، سکاڵای تۆمارکردووە لەسەرم،  داوای ٣٧٠ ملیۆن دۆلارم لێدەکات.

عەلى حەمە ساڵح ئەندامى پەرلەمانى  کوردستان لە نوسراوێکدا لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردەوە، شاری زەیتونە، کە تۆمەتبارمان کردبوو، بە ھۆکاری لافاوەکەی ھەولێر، سکاڵای تۆمارکردووە لەسەرم، کە داوای ٣٧٠ ملیۆن دۆلار، واتە ٣٧ ھەزار دەفتەر دۆلارم لێدەکات.

ئەو ئەندامەى پەرلەمانى کوردستان لە بەشێکى دیکەى نوسینەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، بە ھیوای دادگایەکی دادپەروەرانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button