بە نوسراوی کۆماری پەرلەمانتارانی خولی پێشووی عێراق خانەنشینکران

لڤین:

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەندامانی خولی پەرلەمانی پێشووی پەرلەمانی عێراقی خانەنشین کرد، بڕیارەکە بەشێک لە پەرلەمانتارانیشی نەگرتووەتەوە. 

بەگوێرەی نوسراوەکەی بەرهەن ساڵح ٣٢٤ ناوی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کردووە کە بە یاسای ژمارەنۆی ساڵی ٢٠١٤ی خانەنشینی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

بەگوێرەی ئەو یاسایە ئەو پەرلەمانتارانەی جارێکی دیکە بونەتەوە بە پەرلەمانتار خانەنشین ناکرێن و ئەوانەی تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ کەمترە و خزمەتیان لە ١٥ ساڵ کەمترە نایانگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button