نرخی نەوت زیاتر دابەزی

لڤین:
نرخی نەوت بۆ دووەم رۆژی لەسەر یەک دابەزی و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت بووە بە 62 دۆلار و 91 سەنت.
لەگەڵ ئەوەی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو ڕابردوودا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بەرزبوەوە بۆ سەرو 65 دۆلار، بەڵام دوێنێ نرخەکەی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆش جارێکی دیکە نرخەکەی دابەزییەوە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی برێنت بووە بە 62 دۆلار و 91 سەنت و نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی ئه‌مریكیش بۆ 59 دۆلار و 69 سه‌نت دابەزی.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 49 سەنت و نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی ئه‌مریكیش به 60 دۆلار و 97 سه‌نت بوو.
لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لەساڵی ڕابردوودا و دابەزینی نرخی نەوت، ناوه‌ڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵ نرخەکەی به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، کۆتایی هەفتەی ڕابردووش بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد و گەیشتە سەر و 65 دۆلار.