مەسرور بارزانی: نه‌وت به شێوه‌یه‌كی ڕون و شه‌فاف دەفرۆشین

لڤین:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ لابردنی عێراق له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه مه‌ترسی زۆری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان له سه‌ره، ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێك له هه‌نگاونانی كوردستان به‌ره‌و دواڕۆژێكی جیهانیی.
مه‌سرور بارزانی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند “پێشوازییه‌كی گه‌رم له بڕیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌م بۆ لابردنی عێراق له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه مه‌ترسی زۆری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان له سه‌ره، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌به‌غدا، به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، پێكه‌وه كاریان كردووه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی باربووكردنی دارایی تیرۆر و تۆڕه‌كانی تاوان”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی “چاكسازیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری دارایی گشتی و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست و ڕێكاره‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌وازه سنورییه‌كان و فرۆشتنی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی ڕون و شه‌فاف كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیته‌وه وردبینی بۆ ده‌كرێت، بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌هێزتر شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكه‌ین”.
ئەو دەشڵێت: توانیومانه به شێوه‌یه‌كی باشتر، چاودێری داهاته‌كانمان بكه‌ین له ڕێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سیستمی بانكی جیهانی، ئێستاش له ڕێگه‌ی بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگیی دارایی و وه‌به‌رهێنان له گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌نجامدانی چاكسازی له كه‌رتی بانكی ئاسانتر ده‌بێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.
بارزانی ده‌شڵێت “بۆ ئێمه له كوردستان، ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌نگاوێكی تایبه‌تییه، داعش هه‌وڵیدا و شكستی هێنا له تێكدانی ژیانمان، بۆیه ئێمه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانین بۆ په‌كخستن و ڕیشه‌كێشكردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی دارایی و خۆپاره‌داركردن له لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ( گروپی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی پاره‌داركردنی داعش)”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ئێمه ئه‌م گۆڕانكاریانه‌مان له پێناو باشتركردنی داهاتوی خۆمان ئه‌نجامداوه، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م چاكسازییه ئابوری و خۆڕێكخستنه‌وه‌مان نه‌كردایه و ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی بازرگانی نایاسایی نه‌بوبونایه‌ته‌وه، ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ نه‌ده‌ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان له ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگیی بكه‌ین”.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌كردوه، “ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه به‌ده‌ستمانهێناوه، هاوكات له‌گه‌ڵ داننانی ئه‌وروپا به هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته هانده‌رێكی زیاتر بێت بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگیی نێوانمان له پێناو دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی ئابوری بۆ نه‌وه‌كانمان، من دڵنیام ئه‌مه ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێك له هه‌نگاونانی كوردستان به‌ره‌و دواڕۆژێكی جیهانیی و ئاسوده و ئارام بۆ خه‌ڵكی كوردستان”.