فازیل میرانی: جارێکە بڕیارمان نەداوە کاندیدمان هەبێت بۆ سەرۆک کۆمار

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی رایگه‌یاند، جارێکە بڕیاریان نەداوە کاندیدیانبۆ سەرۆک کۆماری هەبێت و دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی پارێزەری یەکێتیە لە ناو پارتیدا.
فازیل میرانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە میدیاکانی حزبەکەی ئامادەی بوون ڕایگەیاند: له سیاسه‌تدا نه دۆستایه‌تی به‌رده‌وامه و نه دوژمنایه‌تی، به‌ڵكو هه‌میشه به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ره‌فتار ده‌كرێت، كاتێك حزبێك هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حزبێكی دیكه ده‌كات، مانای وا نییه كه له دژی حزبی سێیه‌مه، بۆ نموونه ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری كورد و به‌شێكی زۆری شیعه و سوننه‌كانی عێراق چوونه‌ته به‌ره‌یه‌ك و ئیئتیلافێكیان پێكهێناوه، ئه‌مه مانای وا نییه كه دژی ئه‌و به‌شانه‌ی دیكه‌ی كورد و شیعه و سوونه‌ن كه له ئیئتیلافه‌كه‌یاندا نین.
ئەو وتیشی: ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بووبێت، پێویسته هه‌موومان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌و كه‌موكوڕییانه له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووباره نه‌بنه‌وه.
میرانی وتیشی: پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی دوێنێ روویدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یەکێتی و پارتیا هه‌بێت، به‌ڵام هیوادارم كاریگه‌رییه‌كه درێژخایه‌ن نه‌بێت.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راشیگەیاند: له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان براده‌رانی یه‌كێتی ده‌نگیان به نێچیرڤان بارزانی نه‌دا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و كوردستان، یه‌كێك بووه له به‌رگریكار و داكۆكیكاره سه‌رسه‌خته‌كانی یه‌كێتی له‌ناو پارتی.. ده‌نگیان پێ نه‌دا، به‌ڵام نه‌بووه رۆژی كۆتایی، له‌كۆتاییشدا به‌بێ ده‌نگی یه‌كێتی، نێچیرڤان بارزانی بوو به سه‌رۆكی هه‌رێم، كاتێكیش ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌رگرت، دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ پارێزگاریكردن له یه‌كێتی، ئه‌مه‌ی دوێنێش روویدا له‌وه گه‌وره‌تر نییه كه ده‌نگیان به سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌دا.
لە بارەی کاندیدیان بۆ سەرۆک کۆمار بە پێصەوانەی هۆشیار زێباری قسەی کرد کە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کاندیدیان بۆ سەرۆک کۆماری نابێت میرانی ڕایگەیاند: جارێ هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه، ده‌بوایه خه‌ڵكێك له ئێمه تێبگات، كاتێك ئێمه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان هه‌ڵبژارد، ده‌بوایه بزانن كه سه‌رۆك كۆمارمان بۆ خه‌ڵكێكی دیكه جێهێشتووه، به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتن.