ڕێنماییەکانی گرێبەستی ئەلکترۆنی ئۆتۆمبێل هەموار کرایەوە

لڤین:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم هەمواری ڕێنمایی ژماره 3ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به رێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی هاورده‌كردن و گواستنه‌وه و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کرد و ڕێنماییەکانی گۆڕی.
به گوێره‌ی هه‌مواره‌كه، پێویسته كۆمپانیا و پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل تا 25ی ئازاری ئه‌مساڵ خۆیان تۆمار بكه‌ن، ئەو پڕەشی پێشتر دوای گرێبەستە ئەکترۆنیەکە لە هاوڵاتی وەردەگیرا بۆ رەسمی گرێبەستەکە کراوەتە 15 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەر ئۆتۆمبێلێکی فرۆشراو کە تۆمارکرا بێت لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆ لە ماوەی 60 ڕۆژدا دەبێت بکرێت بە ناوی کەسی کڕیارەوە.