هۆشیار زێباری: بۆ سەرۆک کۆمار کاندیدمان نابێت

لڤین:
سەرۆکی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان لە بەغداد ڕایگەیاند حزبەکەی کاندیدی نابێت بۆ سەرۆک کۆمار و لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان گفتوگۆ دەکەن.
دوای ئەوەی دوینێ بە ڕێککەوتنێکی ڕانەگەیەندراو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردرا ئەمڕۆ هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند دەبێت مەغرور نەبین.
زێباری وتیشی “دوای دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان شتی تریش ماوه، ده‌بێت هاوكار بین ئاگامان له یه‌كتر بێت، پابه‌ندبین و مه‌غرور نه‌بین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین”.
سه‌باره‌ت به بوونی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، رایگه‌یاند “نه‌خێر كاندیدمان نابێت و بۆ ئه‌و بابەتەش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه ده‌كه‌ین”.
پێشتر یەکێتی و پارتی ڕایانگەیاند کە پێکەوە دەچنە بەغداد و بەشداری حکومەت دەکەن، بەڵام دوێنێ لە کاتی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەو دوو حزبە جیابونەوە یەکێتی بەشدای دانیشتنەکەی نەکرد و پارتی بەشداری کرد.