دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دانیشتنەکەی پەرلەمان ڕونکردنەوە دەدات

لڤین:
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان هەڵوێستیان ئاشکرا نەکردووە.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە رەتدەکەنەوە لەبارەی ئاشکرا کردنی ھەڵوێستی دادگای باڵا لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بڵاو دەکرێتەوە.
دادگاکە دەشڵێت: تا ئێستا نە سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی و نە ھیچ ئەندامێکی دادگاکە بەشێوەی فەرمی ھەڵوێستی دادگاکەی ئاشکرا نەکردووە. داوا لەھەموو لایەنێک دەکەین بە ھۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ھەواڵانە بکەن چونکە ھەرکەس ئەو جۆرە ھەواڵانە بڵاو بکاتەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و بەشێک لە لایەنە شیعيکان کە بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمانیان نەکرد رایانگەیاند ڕیی دادگا دەگرنە بەر.