عێراق لە ساڵێکدا بایی 32.5 ملیۆن دۆلار لالەنگی لە تورکیا کڕیوە

لڤین:

دەزگا فەرمیەکانی تورکیا بڵاویان کردەوە لە ساڵی 2021 دا  بە بەهای 32 ملیۆن و500 هەزار دۆلار لالەنگی لە تورکیاوە هەناردەی عێراق کراوە. 

لە ئامارەکەدا هاتووە، تورکیا لە ساڵی 2021دا بە بەهای 453 ملیۆن دۆلار لالەنگی هەناردەی 72 وڵات کردووە، دەکاتە 931 تۆن بووەو ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2020 هەناردەکردنی ئەو میوەیە زیادی کردووە کە لەو ساڵەدا بڕی 861 تۆن هەناردە کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە وڵاتی رووسیا بە بەهای 266 ملیۆن دۆلار و ئۆکراینا لە پلەی دووەمدا بە بەهای 58 ملیۆن دۆلار و عێراق لە پلەی سێیەمدا  بە بەهای 32.5 ملیۆن دۆلار لالەنگیان لە تورکیاوە بۆ وڵآتەکانیان هاوردە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button