وەزارەتی تەندروستی لە بارەی قەدەغەی هاتووچۆ ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، رەتیدەكاتەوە وەزیری تەندروستی باسی لەدەستپێكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ كردبێت.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی قەدەغەی هاتووچۆوە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: “چەند پەیج و سایتێكی میدیایی بەناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی هەواڵێكیان بڵاوكردۆتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت”.

راشیگەیاندووە “لێرەوە بۆ هاوڵاتیان و رای گشتی رووندەكەینەوە كە لێدوانی لەو جۆرە نەبووەو لە باری ئێستادا هیچ بڕیارێكی قەدەغەی هاتووچۆ نیە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە هەر رێكارێك یان بڕیارێك هەبێت بەفەرمی رادەگەیەنرێت لەلایەن وتەبێژی وەزارەت و لە پەیجی فەرمی بڵاودەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button