ئەرشەد ساڵحی ئەو بەڵێنە ئاشکرا دەکات کە بۆ دەنگدانیان بە سەرۆکایەتی پەرلەمان پێیاندراوە

لڤین:
سەرۆکی فراکسیۆنی توركمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێ دراوه لە کابینەی نویی حکومەتدا وەزارەتێکیان پێ بدرێت.
ئەرشەد ساڵحی بەئاژانسی ئانادۆڵی تورکی رايگه‌یاند “ئێمه وه‌ک په‌رله‌مانتارانی توركمان، فراكسیۆنێكی دیكه‌مان به‌ناوی فراكسیۆنی توركمان پێكهێناوه و من به سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوم. ئه‌ركدارم به پاراستنی مافی توركمانه‌كان”.
ئەو کە نوێنەرایەتی بەرەی تورکمانی دەکات وتیشی: هێشتا له سیسته‌می سیاسیی عێراقدا سیاسه‌تی سزادان و په‌راوێزخستنی توركمان ماوه، به‌ڵام وه‌ک توركمانه‌كان هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی سوننه و شیعه‌كانداین.
ئەو هۆشداریداوە لەوەی: ئه‌گه‌ر زیان به توركمانه‌كان بگه‌یەندرێت، ئه‌وا مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌كگرتوویی عێراق، كاریگه‌ری و قورسایی ئێمه له سیاسه‌تی عێراقدا به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه شیعه‌كان كه حكومەت پێکده‌هێنن خرایه به‌ر باس، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداوین كه له كابینه‌ی نوێ‌دا وه‌زاره‌تێكی باشمان پێ بده‌ن و ئه‌مه‌ش به‌دی دێت.
شەوی ڕابردوو پەرلەمانتارەکانی فراکسیۆنە تورکمانەکان بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمانیان کرد و دەنگیاندا بەو کاندیدانەی پێشتر ڕێکەەوتنیان لەسەر کرابوو.