هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەداتە شۆفێران

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەداتە شۆفێران و داوایان لدەکات چاودێری هەواڵيکانی کەشوهەوا بکەن.
هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ لە ئاگادارییەکەیدا داوای لە شۆفێران کردووە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:
– ته‌ماشای هه‌واڵی كه‌شوهه‌وا بكه:
ئه‌وه‌ش به‌هۆیه‌وه ده‌زانیت باری كه‌شوهه‌وا چۆنه‌و به‌و جۆره بزانیت چ ڕێوشوێنێك بگریته‌به‌ر بۆ پاراستن له‌ئه‌گه‌ری كه‌وتنه گرفته‌وه.
– پشكنینی ئۆتۆمبێل:
ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه بپشكنینو ڕێَوشوێنی چاكسازی بگریتهبهرو تایه‌ی خراپ بگۆڕیت‌و زنجیر به‌ریت نه‌وه‌ك توشی ڕێگای به‌فر ببیت، پێویسته پشكنینی فڵچه‌ی شوشه‌و سیستمی گهرمیو لایتی پێشه‌وه بكه‌یت.
– پاراستنی ژماره‌ی به‌هاناوه‌چون:
له‌كاتی هه‌ر گرفتێكدا ژماره‌ی پێویستی بههاناوهچونت له‌به‌رده‌ستدا بێت تا بزانیت چ ڕێگه‌یه‌ك بگریته‌به‌ر.
– دڵنیابونه‌وه له‌ئه‌دای باترییه‌كه:
ته‌كنیكاره‌كانی ئۆتۆمبێل دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه گرفته په‌یوه‌ندیداره‌كانی باتری له‌كاتی وه‌رزی باراندا دروستده‌بێت، چونكه باتری له‌زستاندا ده‌چێته ژێر بارێكی سه‌خته‌وه، كه جه‌مسه‌ره‌كانی توشی داخوران ده‌بن به‌هۆی شێدارییه‌وه، بۆیه ده‌بێت دڵنیابیته‌وه له‌باتری ئۆتۆمبێله‌كه.
– پشكنینی ئیستۆپ:
ته‌كنیكارانی ئۆتۆمبێل ڕێنمایی ده‌ده‌ن به‌پشكنینی ئیستۆپی ئۆتۆمبێل به‌ماوه‌یه‌كی درێژ‌و دڵنیابونه‌وه‌و زیادبونی گهرمیو شێداری واده‌كات، كه خێراتر شێ بمژێت له‌شله‌ی ئیستۆپهكهو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت پاك بكرێته‌وه له‌پیسی، ئه‌وانه‌ش كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر گهشتهكهتو جیاوازییه‌ك دروستده‌كات له‌نێوانی ژیان‌و مردن له‌سه‌ر ڕێگاكاندا.