کەمال ئەتروشی گەڕایەوە و چاودێری دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکات

لڤین:

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای مانگێک لە دوور کەوتنەوەی لە کارەکانی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و چاودێری دابەشکردنی 200 لیتر نەوتی ماڵان دەکات.

کەمال ئەتروشی، دوای ئەوەی لە لە 10ڕۆژی یەکەمەی مانی 12ی ساڵی ڕابردوو، ڕووی لە دەرەوەی وڵآت کرد، هەندێک سەرچاوەش ڕایانگەیاند کە نیگەرانە لە دەستێوەردانی چەند بەرپرسێکی وەزارەتەکەی لە کارەکانی و نیگەرانیش بوو لە سەرۆکی حکومەت.

هەر دوای ئاشکراکردنی ڕۆشتنی ئەتروشی جوتیار عادل بەناوی ئەو وەزیرەوە ڕونکردنەوەی بڵاوکردەوە وتی نیگەران نییە و دۆخی تەندروستی باش نییە و دوای باش بوونی تەندروستی دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button