پارێزگاری هەولێر: زیان لێکەوتوانی لافاوەکە هاوکاری دەکرێن نەک قەرەبوو

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند ئەوان لە ئێستادا خەریکی کۆکردنەوەی هاوکارین بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر و هاوکاری ئەو کەسانە دەکەن کە زیانیان لێ کەوتووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: قەرەبوو نا، چونکە ئێمە سیستەمی تەئمیناتمان نییە تا قەرەبوو بکەین، بەڵام هاوکاری ئەو خێزانانە دەکەین کە زیانیان بەرکەوتووە.

ئەو وتیشی زیان لێکەوتوانی لافاوی 30.10.2021 هاوکاری زیاد لە بڕیا دیاریکراو کراون، بەم زوانەش دەست دەکەین بە هاوکاری کردنی زیان لێکەوتوانی ئەمدواییەی شارەکە کە زیانی هاوڵآتیان بە 20 تا 21 ملیار دینار مەزەندە کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button