شاخەوان عەبدوڵا بە 180 دەنگ بووە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

لڤین:
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا و شاخەوان عەبدوڵا کاندیدی پارتی بە بەدەستهێنانی 180 دەنگ هەڵبژێردرا.
هەریەکە لە سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان کاندید بوون بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ،شاخەوان عەبدوڵا 180 دەنگی بەدەستهێنا و سروە عەبدولواحید 33 دەنگی بەدەستهێنا .
ئەوەش دوای ئەوەهات کە موسەنا ئەمین کشانەوەی خۆی لە کاندیدی ڕاگەیاند پێش ئەوەی پڕۆسەکە ئەنجام بدرێت، دوای هەڵبژاردنی شاخەوان عەبدوڵاش پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەناو هۆڵی پەرلەمان دەستیان کرد بە دروشم وتنەوە.