دوای پەیامەكەی مەسرور بارزانی

زیاتر لە 300 پارێزەر و یاساناس داوای راگرتنی رەخنە لە دادگا دەكەن

لڤین: دوای داواكاریەكەی سەرۆكی حكومەت زیاتر لە 300یاساناس و پارێزەر داوا دەكەن ئەو رەخنانەی لە دەسەڵاتی دادوەری دەگیرێت رابگرن.

دوای ئەوەی دادگای تاوانی هەولێر بڕیاری زیندانی كردنی شەش ساڵی بۆ پێنج چالاكوان و رۆژنامەنوسی بادینان دەركرد دادگاكانی هەرێمی كوردستان روبەڕوی رەخنە بوونەوە.

بەهۆی ئەو رەخنە زۆری لە سیستەمی دادوەری گیرا ئێورەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم تویتێكی بڵاوكردەوە و تیایدا وتی “داوا لە هەموو لایەك دەكەم كە ڕێز لە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی كوردستان بگرن بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەكی سەربەخۆ و بێ دەستوەردان كارەكانی ئەنجام بدات”.

دوای ئەو پەیامەی بارزانی زیاتر لە 300 یاساناس و پارێزەر راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێن: ماوەی چەند رۆژێكە هێرشێكی نارەوا و بێ بنەما دەكرێتە سەر سیستەمی دادوەری و دادگاكانی كوردستان، گومانی تێدا نیە ئەو كەسانەی هێرشەكان دەكەن، مەبەستی تایبەتی خۆیان هەیە و دەیانەوێت گومان لەسەر دەزگا دادوەرییەكان دروست بكەن.

هاوشێوەی سەرۆكی حكومەت ئەو پارێزەر و یاساناسانە دەڵێن “سەرجەمی ئەو هێرش و پەلامارانە لەسەر بریارەكانی دادگا، دەستوەردانە لە یاسا، لە كاتێكدا بانگەشەی ئەوە دەكەن پێویستە دادگا بێ لایەن بێت و دووربێت لە هەموو دەست تێوەردانێك”.

ئەو یاساناسانە كە بەهیچ شێوەیەك باسیان لە سزاكەی دادگای تاوانی هەولێر نەكردووە لە دژی ئەو رۆژنامەنوس و چالاكوانانە لە كۆتایی پەیامەكەیاندا دەشڵێن “مەبەستی ئێمە لەم ڕاگەیاندنە پشتگیریكردنی سزادانی ئەو كەسانە نییە لەلایەن دادگاوە، لە هەمانكاتدا دژایەتیكردنیشی نییە، چونكە ئەوە تەنها دادگایە ئەو بڕیارە دەدات، ئەم بڕیارەش وەكو هەموو بڕیارێكی تر شیاوی پێداچوونەوە”یە.

ئەوەش لە دوای ئەوەهات ئەمڕۆ لڤین ئاشكرایكرد دەزگای پاراستن لە هەوڵدایە دانپێدانانی ئەو سزادراوانە لە رێی كەناڵی كوردستان 24وە بڵاوبكاتەوە، دواتریش كەسوكاری ئەو زیندانیانە ئەو هەواڵەیان پشتڕاست كردەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button