محەمەد حەلبوسی بۆ جاری دووەم بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە

لڤین:
محەمەد حەلبوسی بە سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە ومەحموس مەشهەدانی دەنگی پێویستی نەهێنا.
دوای تێکچونی دۆخی تەندروستی مەحمود مەشهەدانی دەنگدان بۆ سەرۆکی پەرلەمان بە بەشداری 228 پەرلەمانتار ئەنجامدرا و لەو ژمارەیەش 200 پەرلەمانتار دەنگیان بە محەمەد حەلبووسیدا و 14 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ مەحمود مەشهەدانی دا و 14 دەنگیش پووچەڵ بوون.
دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی خالید دەراجی بەڕێوەچوو، مەحمود مەشهەدانیش ڕایگەیاند ئەو کۆبونەوەیە نایاساییە چونکە من کۆبونەوەکەم هەڵگرتووە دوای من کە ئەنجامدراوە نایاساییە.