کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور ئیدانەی سزادانی زارا محەمەدی کرد

لڤین:

كۆلیژی پەروەردەی شارەزوور لە بارەی سزادانی زارا محمەدی چالاکیەکی ئەنجامدا و ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور  دەڵێت، لەسەدەی٢١داین ڕژێمە داگیركەرەكانی وەك توركیا و ئێران و سوریا، ڕێگری دەكەن كوردان بەشداری مافی ئاسایی خۆیان بكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆڵی شێركۆ بێكەس لەكۆلیژی پەروەردەی شارەزوور، لەچالاكیەكدا بڕیاری زیندانیکردنی زارا محەمەدی شەرمەزار کرا.

ئەحمەد میرە، ڕاگری كۆلیژی پەروەردەی شارەزوور، وتەیەكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند: بەدرێژایی مێژوو گەلی كورد نمونەی زۆری قوربانیدانمان هەیە، لەگەڵ شەهیدبوون و كیمیاباران و بۆردومانكردن، بەڵام تائێستا فێرنەبووین ئەزمون لەمێژوو ڕابردوومان وەربگرین.

ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور وتیشی، لەسەدەی٢١داین ڕژێمە داگیركەرەكانی وەك توركیا و ئێران و سوریا، ڕێگری دەكەن لەژێر پەردەی ئایەتەكانی قورئاندا كوردان بەشداری مافی ئاسایی خۆیان بكەن، هەموو مافە گەردوونیەكان جەخت لەوەدەكەنەوە بەكارهێنانی زمانی دایك مافێكی سروشتی هەموو تاكێكە هیچ ڕێگرییەك لەبەردەم بەكارهێنانیدا نیە.

وتیشی: لەساڵی ٢٠٢٢ شاهید دەبین لەسەر ڕووداوێكی ئێجگار ناخۆش و سەرسوڕهێنەر ئەویش ئەوەی، هێشتا كۆماری ئیسلامی بەكارهێنانی زمانی كوردی لەڕیزی قەدەغەكراوەكان دادەنێت، مامۆستایەكی خاوەن قەڵەم زیندانی دەكات، ئەوەش لەگەڵ هەموو جاڕنامەكانی مافی مرۆڤ لەتەواویی دونیا بۆ ئازادی كەسەكان خراونەتە ڕوو ناتەبایە.

زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی لە سآری سنە لەلایەن دادگاوە بە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا و دوێنێش بۆخۆی چووە زیندانەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button