بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە بارەی لێکردنەوەی پێوەری ئاو هەڕەشە دەکات

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی ئاو ئاوەڕۆی هەریم ڕایگەیاند، هەر كەسایەتی و میدیایەك لەپشت ئه‌وه‌ بن هاوڵاتییان دەستبەرداری پێوەری ئاو بن، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن.

دوای هەڵمەتی خەڵکی بۆ لێکردنەوەی پێوەری ئاو بەڕێوەبەرایەتی ئاو ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایاگەیاند: زیاتر لە 67%ی ماڵان پێوەریان بەستووە كە دەكاتە زیاتر لە یەك ملیۆن هاوبەش و بۆ دروستکردنی یەکسانییە.

هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن پێوه‌ری ئاو شكستی هێناوه‌، به‌ڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كات.

 ده‌قی راگه‌یه‌ندراوەکە:

پابەندبوون بە پێوەری ئاو ئەركێكی نیشتمانییە

ماوەیەكە لەلایەن ژمارەیەك كەس و میدیاوە، هانی هاووڵاتییان دەدرێت كە پابەندی بەستنی پێوەری ئاو نەبن یان ئامێری پێوەرەكەیان لێ بكەنەوە كە ئەمە زیان بە سامانێكی گرنگی نیشتمانی دەدات كە ئاوەو دەبێتە هۆی بەهەدەردانی. بەستنی پێوەری ئاو، لەپێشدا ڕێگریكردنە لەو بەهەدەردانەو هەلی گەیشتنی ئاوی خاوێن بە هەموو هاووڵاتییان مسۆگەر دەكات و دواترین خاڵ بریتییە لە كۆكردنەوەی داهات كە بەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ساڵی 2021 خەرجی گەیاندنی ئاوی خاوێن لە تەواوی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 117 ملیار دینار، لەكاتێكدا تەنیا 42 ملیار دینار داهات كۆكراوەتەوە.

پێویستە لێرەوە ڕای بگەیەنین، هەر كەسایەتی و میدیایەك، هەر هۆكارێكی حیزبی یان هۆكاری دیكەی لەپشت بێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دەستبەرداری پێوەری ئاو بن، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرانبەریان دەگرێتە بەر.

بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی كوردستان دەكەین، نەكەونە ژێر كاریگەریی هیچ ئەجێندایەكی كەسی یان لایەنی سیاسی كە دەیانەوێت زیان بە سامانێكی گەورەی نیشتمانی بگات و هاووڵاتییان وەك ئامرازی ململانێی خۆیان بەكار بهێنن. بەدڵنیایییەوە هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتە بەر. خۆشبەختانە هاووڵاتییان ئەركی نیشتمانیی خۆیان دەزانن و تا ئێستە زیاتر لە 67%ی ماڵان پێوەریان بەستووە كە دەكاتە زیاتر لە یەك ملیۆن هاوبەش.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button