شێخ نەهرۆ: ریشەكێشكردنی گەندەڵكاران نزیكبوهتەوە

لڤین:
سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی لە جیهان رایگەیاند، ریشەكێشكردنی گەندەڵكاران نزیكبوهتەوە و پڕۆسەی دروستكردن و بنیاتنانەوەش لە عێراق بەڕێوەیە.
بهپێی راگهیهنراوێكکە تەکیەی کەزنەزانی بڵاویکردووەتەوە، شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی لە جیهان لەدانیشتنێكدا لە بارەگای سەرۆكایەتی تەریقەتی كەسنەزانی لە سلێمانی رایگەیاند “ریشەكێشكردنی گەندەڵكاران نزیكبوهتەوە و پڕۆسەی دروستكردن و بنیاتنانەوەش لە عێراق بەڕێوەیە”.
لە دانیشتنەکەدا شێخ نەهرۆ وتوشیەتی دروستكردنی پڕۆژە و بەهێزكردنی پڕۆژەكانی ئابوری و ژێرخانی ئابوری لە عێراقدا بەڕێوەیە تا ئەوكاتەی ئاسایش و ئارامی بەرقەرار دەبێت و وتیوشیەتی: دەنگت شمشێرەكەتە و خۆتان ئامادە بكەن بۆ گۆڕانكاری.
دەشڵێت: بڵاوبونەوەی نەزانی لەنێو عێراقییەكاندا بەدەستی ئەنقەستە بەپاڵپشتی چەند لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی و داواش دەکەم گرنگی بە زانست بدرێت و پێشكەوتنی گەلان لەرێگای زانست و گرنگیدان بە زانست و زانایانەوەیە.