سێ کورد بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندیدن

لڤین:

كورد بە سێ کاندیدی جیاواز بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرق كاندید دەكەن.

دوای ئەوەی دوینێ موسەنا ئەمین، کاندیدی دەرچوی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، خۆی کاندید دەکات بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کە بە گوێرەی عوورف پشکی کورد دەبێت.

ئەمڕۆش ڕاگەیەندرا کە سروە عەبدولواحید كاندیدی براوەی نەوەی نوێ خۆی بۆ هەمان پۆست كاندید دەكات.

ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان شاخەوان عەبدوڵای کاندیدی حزبەکەی بۆ ئەو پۆستە كاندید کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button