وەزیری بەرگری تورکیا: بۆ کەرکوک لەگەڵ بەغداد و هەولێر بەردەوام لەسەر هێڵین

لڤین:

وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند پرسی کەرکووک بۆ ئەوان زۆر گرنگە و لە نزیکەوە چاودێری دەکەن. بە گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر و بەغدا پرسی ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتی قبوڵکراو لە کەرکووک بەردەوامە.

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند: پرسی کەرکوک بۆ ئێمە زۆر گرنگە. لە نزیکەوە چاودێریی دەکەین. بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ھەولێر و بەغداد پەیوەندییەکانمان لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پرسی ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتی قبووڵکراو لەو شوێنە بەردەوامە.

وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد: لە رووی ئاسایش و داھاتووی برایانمان لە کەرکوک، ھەموو ھەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ھیچ کارێکی نەرێنی لە رووی ئەمنییەوە روونەدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button