بافڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح لە بەغداد کۆبونەوە

لڤین:
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقی کرد و کۆبوونەوەیه‌كیان ئەنجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق، ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه بۆ به‌غداد و هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه خولی پێنجه‌مه.
شه‌وی رابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە شاری بەغداد و له‌مڕۆشەوه دەست بەگفتوگۆ و دیدار و كۆبونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراقدا دەکات.