دەستەی ژینگە: ساڵی رابردوو زیاتر لە 332 ملیۆن داهاتمان هەبووە

لڤین:
دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە ماوەى ساڵى رابردوودا نزیکەى سێ هەزار پڕۆژە مۆڵەتى کارکردنیان لەلایهن دەستهى ژینگەوه دراوه، بۆ چاککردن و پاراستنى ژینگەى کوردستانیش نزیکەى 2500 پرۆژەیان ئەنجامداوە.
عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێمى کوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند “لە ساڵی 2021دا دوو ههزار و 876 پڕۆژەى جۆراوجۆر مۆڵەتیان پێدراوە و 48 پرۆژە داواکارییەکانیان رەتکراوەتەوە و پێنج هەزار و 249 پرۆژە بەدواداچوون و پشکنینیان بۆ کراوە و پێنج هەزار و 542 پشکنین لە 26 هەزار و 131 نمونەى وەرگیراوى ژینگەى کوردستان کراوە و بۆ پاراستن و چاککردنى ژینگەش دوو هەزار و 415 چالاکی ژینگەیی ئەنجام دراوە”.
سهرۆكی دەستەى ژینگەى هەرێم باسی لهوهشكرد، کۆی گشتى ئەو داهاتەى لە ساڵى 2021دا لە تەواوى کوردستان کۆی کردوهتەوە 332 ملیۆن و 666 هەزار دینار داهات بووە و 250 دۆنم زەوییشی لە پرۆژەکان وەک پرۆسەى لە جیاتى سەوزکردن بەکارهێناوە لە خزمەتى ژینگەى کوردستان و ئێستاش لە کوردستاندا 220 رێکخراوى ژینگەیی لە کوردستاندا هەن و بۆردێکیان هەیە کە کاروبارەکانیان رایی دەکات”.
عەبدولرەحمان سدیق رونیكردهوه، لەلایەن دوو ڕێکخراوى نێودەوڵەتى نمونەى هەواى کوردستانیان وەرگرتووە و ئەنحامەکانیان وەرگیراوەتەوە و ئێستا دەیانەوێ راپۆرتەکەیان بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرز بکەنەوە کە تیایدا حەوت خاڵ وەک راسپاردە دیاری کراون.