محەمەد حەلبوسی دەبێتەوە سەرۆکی پەرلەمان

لڤین:
بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی خوولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێ بکات و سونەکانیش یەکلا بونەوە لە دیاری کردنی کاندیدی هاوبەشیان بۆ سەرۆکی پەرلەمان.
ئه‌مڕۆ یەکەمین دانیشتی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندامی خولەکە به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه به‌گوێره‌ی لیستی كاندیده ده‌رچووه‌كانی په‌رله‌مان، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، كاندیدی ده‌رچووی هاوپه‌یمانی عه‌زم سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مان ده‌كات.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا جێگری یەکەم و دووەم هەڵدەبژێرێت بە زۆرینەی رەهای دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن لە رێگەی هەڵبژاردنی نهێنییەوە.
سونه‌كان رێككه‌وتون كه جارێكی دیكه محه‌مه‌د حه‌لبوسی بكرێته‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كورد كه پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌رده‌كه‌وێت تا ئێستا موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری یەکگرتوو خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە سەرچاوە نا فەرمیەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە پارتی شاخەوان عەەبدوڵای کاندید کردووە.
تا ئێستا پۆستی سەرۆک کۆمار کە بۆ کوردە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا یەکلایی نەبووەتەوە و، پۆستی سەرۆک وەزیرانیش کە بۆ شیعەکانە یەکلایی نەبووەتەوە، ئەوەی بۆ دانیشتنەکەی ئەمڕۆ گرنگە سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانیەتی کە یەکلایی بێتە.