بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

لڤین:

ئەمشەو هاوسەرۆکی یەکێتی بە مەبەستی گفتوگۆ و ئامادەکاری پێکهێنانی حکومەتی نویی عێراق گەیشتووەتە شاری بەغداد. 

بەوتەی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ لڤین پرێس ئاشکرای کرد  بافڵ تاڵەبانی ئەمشەو گەیشتووەتە بەغداد بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق لەبارەی پێکهاتەی حکومەت و ڕێککەوتنی لایەنەکان گفتوگۆ بکات.

ماوەی دوو ڕۆژە گفتوگۆی چڕ لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراقدا ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button