سوننەکان کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانیان دیاری کرد

لڤین:

هێزە سونییە براوەكان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خۆیان یەكلایی ‏كردەوە بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران.‏


بەپێی ئەو زانیاریانەی لە راگەیاندنەكانی عیراق بڵاوكراونەتەوە، هەردوو لایەنی ‏تەقەدوم بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر سەرۆكی عەزم ‏گەیشتونەتە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق”.

‏بڵاویشكراوەتەوە،” لەو كۆبونەوەیەی لەنێوان هەردوولادا كراوە بەكۆی دەنگ ‏خەمیس خەنجەر وەك سەرۆكی هاوپەیمانییەكە هەڵبژێردراوەو محەمەد ‏حەلبوسیش وەك سەرۆكی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشنیار كراوە”.‏

جیگەی ئاماژە پێدانە،” هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم دەبنە گەورەترین كوتلەی هێزە سونییەكان لەناو ‏پەرلەمانی عیراق، عەزم 37 كورسی لە هەڵبژاردندا بردۆتەوەو تەقەدومیش 14 ‏كورسی كە بە هەردوكیانەوە دەبنە خاوەنی 51 كورسی پەرلەمانی.‏

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button