عێراق 50 چەکداری داعش له سووریا وهردهگرێتهوه

لڤین:
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، 50چەکداری داعش کە ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقیین، لەلایەن سووریاوە، رادەستی عێراق کراون.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە “50 تیرۆریستی داعش کە ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقیین و لە ماوەکانی رابردوودا لەناو خاکی سووریا دەستگیرکراون، رادەستی عێراق کراون”.
شانەکە وتوشیەتی “پرۆسەی رادەستکردنی ئەو تیرۆریستانەی داعش بەھەمانگیی نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و لایەنی سووری لە رێگای دەروازەی سنووریی رەبیعە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، ئەنجامدراوە”.