لە بارەی گیان لەدەستدانی زیندانیەکەی سلێمانی بڕیارێک دەرکرا

لڤین:
وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی بریاریدا لیژنەیەکی باڵا پێکبھێنێت بۆ دەرخستنی راستییەکانی گیان لەدەستانی زیندانییەک لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی کە دەوترێت خۆی کوشتووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی زیندانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی، دوای بلاوبوونەوەی ھەواڵی گیان لەدەستدانی زیندانییەک ئەمرۆ شەممە کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کردووە .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە “ئامانج لەو سەردانە بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لەو کەیسە و چۆنێتی ڕووداوەکە و بڕیاری دا بە دروست کردنی لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەت بۆ دەرخستنی راستی و دروستی ئەو ڕووداوە، پاشان ھۆڵەکانی سزادراوەکانی بەسەر کردەوە و لە کێشە و گرفتەکانیانی کۆلیەوە و گوێبیستی داواکارییەکانیان بوو .”
باسی لەوەشکردووە “ھاوکات لیژنەیەکی سێ کەسی پەرلەمان بۆ لێکۆلینەوە لە ھۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو زیندانییە سەردانی چاکسازیان کردووە.