ناوەڕۆکی کۆبونەوەی بارزانی هاوپەیمانی سوننەکان

لڤین:
مهسعود بارزانی و شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم ئهمڕۆ له هەولێر كۆبونهوه و بهپێی راگهیهندراوێكی بارهگای بارزانی،جەخت لە پێویستی لەیەکتر نزیکردنەوەی پێکھاتەکانی عێراقکراوەتەوە.
بارهگای بارزانی لهراگهیهندراوێكدا دەڵێت، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم کرد، کە پێکھاتبوو لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر و ئەحمەد ئەلجبوری، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق کرایەوە.
ئاماژه بهوهكراوه، ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستی لەیەکترنزیکردنەوەی پێکھاتەکانی عێراق و رەچاوکردنی بەرژەوەندی و سەقامگیریی عێراق کرایەوە.