خەسرەو گۆران: دەبێت بگەینە رێككەوتن ھەڵبژاردن لە وادەی خۆی بەرێوە بچێت

لڤین:

سەرۆكی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ڕایگەیاند، جارێكی دیكە پارتی و یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن کۆدەبنەوە.

خەسرەو گۆران، بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاند “لە دوای پێكھێنانی چوار لیژنە لەنێوان پارتی و یەكێتی كە یەكێک لە لیژنەكان لەبارەی رەشنووسی دەستوور و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن و بڕیاردان لە بارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆی، جارێکی دیکە ئەو لیژنەیە لە هەولێر کۆدەبێتەوە”.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی وتیشی “لە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەم لیژنەیە گفتوگۆ لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن کرا و هاوڕابوون کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، بڕیاریشە لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەدا جارێكی دیكە ئەو لیژنەیە لە ھەولێر كۆببێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد “ئەم بابەتانە گرنگن و پێوستیان بە گفتوگۆی زیاترە، بە یەك كۆبوونەوە ناتوانین بگەینە رێككەوتن، سەرەتا دەبێت بگەینە رێككەوتن ھەڵبژاردن لە وادەی خۆی بەرێوە بچێت، دواتر چۆنیەتی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و پاشان یاسای ھەڵبژاردن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button