هادی عامری ستایشی پارتی و یەکێتی دەکات

لڤین:

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنەکانی شیعە ستایشی یەکێتی و پارتی کرد بۆ ئەوەی پاڵپشتی لێكتێگەیشتنیان لەناو ماڵی شیعەدا كردووە.

ئەو دوای کۆبونەوەی لەگەڵ شاندی یەکێتی و پارتی وتیشی: پەرتبوونی شیعە لەبەرژەوەندی هیچ كەسێكدا نییە.
بەبیری هێنایەوە لێكتێگەیشتنی سوننە‌و كورد لەناو خۆیاندا، لێكتێگەیشتن لەناو شیعەشدا دەچەسپێنێت، لەبەرامبەردا شاندی پارتی‌و یەكێتی رایگەیاند، بەهەموو هێزە سیاسییەكانمان راگەیاندووە كە ئێمە نامانەوێت لەگەڵ لایەنێك بین دژی لایەنێكی تر، ئێمە خۆمان بە هاوپەیمانی هەردوو لایەنەكەی شیعە دادەنێین، ئەمە بۆچوونی لایەنە سیاسییەكانی سونەشە.

شاندەکەی یەکێتی و پارتی باسیان لەوەشکرد: چەندین دۆسیەمان هەیە لەنێوان حكومەتی ناوەند‌و هەرێمی كوردستان پێویستیان بە چارەسەر هەیە، دۆستایەتیمان لەگەڵ ئێوە گرنگە بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆسیانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button