80 خوێندکاری زانکۆی دهۆک ژەهراویبوون

لڤین:
تەندروستیی دهۆک ئاشکرای کرد، 80 خوێندکاری زانکۆی دهۆک بەهۆی ژەهراویبوونەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە نەکراوە.
هەمزە رەزیکی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی دهۆک لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕووداو يایگەیاند “لە ئێوارەی دوێنێوە تا ئەمڕۆ 80 خوێندکاری زانکۆ سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و ژەهراوی بوون، نازانرێت بە چی ژەهراوی بوون”.
وتەبێژی تەندروستی دهۆک وتیشی “دوای زۆربوونی ژمارەی ژەهراویبوونی خوێندکارەکان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی تەندروستی دهۆکمان لە رووداوەکە ئاگادار کردەوە؛ بەهۆی ئەوەی دەوامی زانکۆ نەبوو، نەتوانراوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت”.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی خوێندکارەکان، ئاشکرایکرد “هەموویان دۆخیان زۆر باشە و لە نەخۆشخانە دەرچوون، تەنیا دوو خوێندکار نەبێت کە رێژەی ژەهراویبوونەکەیان زۆرە و پێویستە تا ماوەیەک لە نەخۆشخانە بمێننەوە”.